بریندار کرانی کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری نەسوود

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری نەوسود سەر بە پارێزگای کرماشان لە مەودایێکی نزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەرێک

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٢:١١

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری نەوسود سەر بە پارێزگای کرماشان لە مەودایێکی نزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە و برینداریان کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شەممە (٢٥ی رەشەممە ٢٧١٨/ ١٦ی مارسی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی” مەسعوود تەیمووری” خەڵکی بەخشی باینگانی پاوە راگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.

مەسعوود ئێستا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و لاقی بە سەختی بریندار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە