بریندار کرانی دوو کۆڵبەر لە ئورمیە و کرماشان

هەنگاو: لە دوایین ڕۆژەکانی سالی ٢٧١٨ی کوردی، لانیکەم دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کرماشان و ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی .

١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٣:٥٠

 

هەنگاو: لە دوایین ڕۆژەکانی سالی ٢٧١٨ی کوردی، لانیکەم دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کرماشان و ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٠ی مارسی ٢٠١٩٨)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”سیامەند خەلیلی“  بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی ڕەشەممە/ ١٩ی مارس)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵی خەکی نەوسوود بە ناوی ”جەبار مەحموودی“ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٩٧ی هەتاوی) (٢٠ مارسی ٢٠١٨ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٩)، لانیکەم ٢٥٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتەوە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٧٥ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و ١٨٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە