بریندار کرانی کاسبکارێکی کورد و دەسبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری بانە، دوای ئەوەی کاسبکارێکی کوردیان بریندار کرد، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێل کەل و پەلەکەیشیدا گرت.

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٤٠

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری بانە، دوای ئەوەی کاسبکارێکی کوردیان بریندار کرد، دەستیان بەسەر  ئۆتۆمبێل کەل و پەلەکەیشیدا گرت.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢ی فێوریەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی”نێروان” سەر بە شاری بانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کرد و شۆفێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە، ناسنامەی ئەو کاسبکارەی”عوسمان کلاوگیز” ڕاگەیاندووە کە سێ فیشەکی بەر کەوتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان سەرەڕایی بریندار کردنی ناوبراو، ئۆتۆمبیل و کەل و پەلەکەیشیان زەوت لەگەڵ خۆیان بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە