بریندار کردنی کۆڵبەرێک لە پیرانشار و کوشتنی ٢٠٠ سەر ئەسپی کۆڵبەران لە شنۆ

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا و زیاتر لە ٢٠٠ سەر ئەسپی کۆڵبەران لە ناوچەی سنوورییەکانی شنۆ لەلایەن ئەو.

٣٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٠٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا و زیاتر لە ٢٠٠ سەر ئەسپی کۆڵبەران لە ناوچەی سنوورییەکانی شنۆ لەلایەن ئەو هێزانەوە کوژران.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئێوارەی رۆژی شەممە (٢٩ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٩ی مەی ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خاڵی سنووریی کانی خودا سەربە پیرانشار تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کرد، کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە پیرانشار، ناسناوی ئەو کۆڵبەرە بریندار کراوەی "عەلی حوسێن زاده" و خەڵکی گوندی باڵاگێڕ" راگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە سەرەڕای بریندار بوون لەبەر رۆیشتنی خوێنی زۆر، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە رێگریی چوونەوە بۆ پیرانشار بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی لێ کراوە و هەنووکەش لە چیاکانی سەر سنوور ماوەتەوەو گیانی لەمەترسیدایە.

لەلایەکی دیکەوە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانەکانی شنۆ لە ناوچەیەک بەناوی "پشتی خێوەتگە" ١٢٠ سەر ئەسپی بارهەڵگری کۆڵبەرانیان کوشتووە و هاوکات لە دارستانەکانی میراوێ زیاتر لە ٨٠ ئەسبی دیکەیان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو رایگەیاند کە ٥٠ سەر لەو ئەسپانە هی کەسێک بەناوی جەعفەر شکاک بووە .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە