برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار و کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی کەوتنە

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٩:٤٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار و کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٩ی دێسامبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە ناوی زاهید قادرنەژاد لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری شاری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

زاهید قادرنەژاد خەڵکی گوندی “بانی هۆ” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانییە و بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی گوازرەوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانیشاری پاوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەز (٧ی دێسامبر) کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی “کۆزەران” سەر بە شاری کرماشان بە ناوی قوباد لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەسوود بە هۆی کەوتنە خوارەوە بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە