برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چ

٩ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٣:٠٧

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ـی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار کراون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی "بەهمەن کەریم‌پەنا" خەڵکی بانە و "ئارمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیاندووە.

ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی و باری تەندروستیی بەهمەن کەریم‌پەنا ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە