برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری ئورمیە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

٢١ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٩:٥٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (١٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٩ی ژوئەن ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورئ کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە.

لە ئاکامی ئەو دەسترێژەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”ئەحمەد حاج عەلی” بە سەختی بریندار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە (١٨ی جۆزەردان و هاوکات لەگەڵ کوشتنی ٣٠ سەر ئەسبی کۆڵبەران لە کوێستانەکانی زێویەی پیرانشار، کۆڵبەرێک بە ناوی ئومید محەمەدپوور بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە