برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری کێلەشین

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار و مەهاباد لە سنوری کێلەشین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٣١

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار و مەهاباد لە سنوری کێلەشین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیستوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٨ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شنۆ و سیدەکانی هەرێمی کوردستان، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار بووون.

بە هۆی ئەو دەسترێژەوە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “غەریب عەلیزادە” تەمەن ٣٨ ساڵ کوری حاسڵ، خەڵکی پیرانشار و کۆڵبەرێکی مەهابادی بە ناوی “سامان سوور” تەمەن ٢٨ ساڵ بریندار کراون.

ئەو دوو کۆڵبەرە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت  تەقەیان لێ کراوە و بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە