برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و شنۆ

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کران.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٩:١٣

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلیوەی ٢٧٢١ (٩ی ئاوریلی ٢٠٢١)، لە ئاکامی دەستڕێژی هیزەکانی سپای پاسداران لە پۆلێک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری شنۆ کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵەیە “حەکیم عوسمانی" خەڵکی شنۆ ڕاگەیەندراوە کە دوو گوللە بەر سکی کەوتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەکیم بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەریکی خەڵکی بانە بە ناوی ئیسماعیل ڕەحیمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە