برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانه بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١١:٠١

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانه بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٨ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”عەبدوڵڵا فەرەج پەنا“ بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار عەبدوڵڵا ئەژنۆی بە سەختی پێکراوە و ئەگەڕی بڕینەوەی لاقی لە ئارادایە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”ب . م“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستی بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لە ترسی ئەوەی دەستبەسەر نەکرێت سەردانی بنکەکانی تەندروستی نەکردووە و هەربۆیەش هەنگاو لە بڵاوکردنەوەی ناوی تەواوی خۆدەپارێزێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە