برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران بریندار بوون.

٦ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٠:٥٢

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠)، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە یەکێک لە خاڵە سنووریەکانی شاری نەوسوود، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی ئومید ڕەحیمی خەڵکی جوانڕۆ و ڕەزا یوسفی خەڵکی کامیاران ڕایگەیاند.


ئەو دوو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بوونە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیسکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە