برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی هەورامان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی

١٩ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٢:٤٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٨ی رەزبەری ٢٧٢٠ (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی “کەماڵ میرزایی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی “ئەسعەد نۆدشی” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەسعەد بە چەکی ساچمەدار کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە