برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار

هەنگاو: دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

١٢ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٤٧

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١١ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٣ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە دەستەیەک لەکۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەبووبەکر خۆشی بریندار بووە.

ئەبووبەکر خۆشی لاقی پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەرەیی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار دەستەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی عەلی عەرەب کوڕێ موراد بە سەختی بریندار بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٨ (مانگی ٨)، لانیکەم ٢٢ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٥ کەسیشیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە