برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٠:٠٦

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەری ٢٧٢١ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی "واحید ئەمین‌زادە" تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، واحید ئەمین‌زادە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری برویشکانێ سەر بە شاری بانە دراوەتە بە گوللە و دواتر بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گوازراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ  (٢٨ی ژوئەن)، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بە "ناوی ئەبووبەکر باشبڵاغی" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان دراوەتە بەر دەسرێژی گوللە و بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە