برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری چاڵدێران

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئێران، تەقەیان لە دوو کۆڵبەری کورد کرد و هەدووکیان بە سەختی بریندار کراون.

١١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٤٨

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئێران، تەقەیان لە دوو کۆڵبەری کورد کرد و هەدووکیان بە سەختی بریندار کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ئەمڕۆ پێنجشەممە( ١١ گەلاوێژ٢٧١٨/ ٢ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چاڵدێران و لە نزیک ئاوایی عەموخانزی تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کرد و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار کران.

هەواڵنێری هەنگاو لە چاڵدێران ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەی بێهزاد خەلیلی حەیدەرانلو ٢٥ ساڵ کوڕی عەبدولحەمید و جەعفەر دەلایی میلان تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی نەبی ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند جەعفەر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی تەورێز گوازراوەتەوە و بێهزادیش لە نەخۆشخانەی ماکۆ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەچەکدارە ئێران ئەمڕۆ لە سنوری کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و دەستیان بەسەر کەل و پەلی ئەو کۆڵبەرانەدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە