برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە

هەنگاو: سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٢:١٩

 

هەنگاو: سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی خودای پیرانشار تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە ”بەهمەن چریک“ خەڵکی مەهاباد و ”خالید“ خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو کۆڵەبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری چۆمان گوازراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”تاهیر ماقی“ تەمەن ٢٦ ساڵ لە بەرزاییەکانی گوندی سەیارەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە