برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی

١٧ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٨:٥٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، دوو کۆڵبەری دانیشتووی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی ”سابیر وەیسی و حوسێن وەیسی“ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری پاوە بریندار بوون.


ئەو دوو کۆڵبەرە کە بە مەبەستی کۆڵبەری چوبوون بۆ پاوە، لە سێ ڕێیانی نۆسمە تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کراون.


لەلایەکی دیکەوە ڕؤژی ثێنجشەممە ١٣ی خەرمانان (٣ی سێپتامبر)، هێزەکانی چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”محەمەد . ن“ بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە