برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کران.

٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٧:٥٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠(٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی سەرسنوور لە کوێستانەکانی نەوسود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “جەعفەر رەمەزانی” تەمەن ٥٠ ساڵ بە سەختی بریندار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “محەمەد سەلیمی” لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کراوەتە ئامانج و لاقی بریندار کراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە ناوی “تورەج محەممەدپور میلان” لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانی سەرسنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندەی دەرمانیەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە