برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پشتی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٢:١٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پشتی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە گۆڕەپانی "جیهاد"ی سنە  تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە و یەکێک لە سەرنشینەکان بە قورسی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ناسنامەی ئەو هاووڵاتیەی کە بریندار بووە ئەدیب ساعدپەنا تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان بە شێوەی ئەنقەست و بە مەبەستی کوشتن تەقەیان لە سەرنشینەکان کردووە.

شایانی باسە کە ئەدیب ساعدپەنا پشتی بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە