برینداربوونی هاووڵاتیەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری سەردەشت تەقەیان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان کردووە و مەڕدارێکیان بریندار کردووە.

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢١:٤٢


هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری سەردەشت تەقەیان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان کردووە و مەڕدارێکیان بریندار کردووە.


بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شۆرش ئیسماعیل بەرپرسی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەرین لە پارێزگای سلێمانیە ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) ڕایگەیاندووە کە، سپای پاسداران تەقەی لە مەڕدارەکانی ناوچە کردووە بەو هۆیەوە مەڕدارێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی “ی.ر.خ” بریندار بووە.


ئەو مەڕدارە خەڵکی شاری پشدەر سەر بە قەڵادزێیە و بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گوازراوەتەوە بۆ شاری سلێمانیە، بە پێی زانیاریەکان فیشەک بەر دەمووچاوی ناوبراو کەوتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە