برینداربوونی کاسبکارێکی کورد لە مەریوان

هەنگاو:کاسبکارێکی کورد لە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

٧ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٠:٠٨

 

هەنگاو:کاسبکارێکی کورد لە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی رمۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە (٦ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٧ی مەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری مەریوان تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردوە و کاسبکارێکیان بریندار کردوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئەو کاسبکارە بریندارەیان”ناسر ئەوەلیان” ڕاگەیاندووە.

ئەو کاسبکارە تەمەن ٥٥ ساڵانە خەڵکی ئاوایی میانەی سەربە سنە و دانیشتووی شاری مەریوان بووە.

ناسر ئەوەلیان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان  و ئێستا لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە