برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٤:٠٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە بە چەکی ڕاوی تاپڕ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.

بە هۆی دەستڕێژی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی "سەرکەوت میرزایی" ڕانی چەپی بریندار بووە.

شایانی باسە سەرکەوت میرزایی ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١ی ژوئەنی ٢٠٢١) لەلایەن هێزە چەکدارەکان درابوویە بەر لێدان و ئەشكەنجە و بە سەرەنەیزە ئازار درابوو و لەئاکامدا دەستی بریندار کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە