برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری لەیەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٢ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢٠:٢٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری لەیەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢ی دێسامبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “دۆڵەبی” شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە  ناوی یەعقووب گلێنە بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەعقووب خەڵکی گوندی گلێنەی شاری سەردەشتە و پشتی بە سەختی پێکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێریی پزشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە