برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٨:١٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێک بە ناوی “حەکیم حوسێنی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەکیم حوسێنی خەڵکی بەخشی شاهۆ سەربە شاری ڕوانسەر و بووە و مل و دەستی ڕاستی پێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە