برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

11:27 - 21 September 2021

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی نەسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامداکۆڵبەرێک بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی بورهان یوسفی خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیاندووە.

بورهان یوسفی ڕانی ڕاستی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە کراوە.