برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو.

١١ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٤:٢١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی سنووری شۆشمێ سەر بە شاری نەوسوود لە پاوە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری نەوسوود لەمبارەوە ڕایگەیاند لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەرکان مستەفایی” تەمەن ٢٥ ساڵ پێکراوە و سکی بە سەختی بریندار کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو باری تەندروستیی ئەم کۆڵبەرەیان ناجێگیر ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە