برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٣٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

بە هۆی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “ئەسکەندەر حەمزە زادە”، خەڵکی ئاوایی دینارانی سەردەشت بە سەختی بریندار کراوە.

ئەسکەندەر  خێزاندار و باوکی دوو منداڵبوو کە بە هۆی قورسی برینەکەیەوە، بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە سنورەکانی کوردستان ،دوو کۆڵبەر کوژراون و چوار کۆڵبەر بریندار کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە