برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ئورمیە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار کرا.

٩ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٨:١٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی ئایهان خدری سەری بە سەختی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە کراوە.

باری تەندروستی ئەو کۆڵبەرە لاوە کە باوکی دوو منداڵیشە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە