برینداربوونی کۆڵبەرێک و کاسبکارێک لە سەردەشت و شنۆ

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری شنۆ کاسبکارێکیان بریندار کردووە و هاوکات لە سەردەشتیش کۆڵبەرێک بریندار کراوە.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٨:٣٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری شنۆ کاسبکارێکیان بریندار کردووە و هاوکات لە سەردەشتیش کۆڵبەرێک بریندار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١١ی مەی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە جاددەی شنۆ بۆ پیرانشار و لە شوێنێکی نزیکی ئاشی خیزی حاجی سولەیمان، بە گومانی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک کردووە و شۆڤێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

نازناوی ئەو شۆڤێرە کە بە برینداریش دەستبەسەر کراوە"تایی" خەڵکی گوندی  ”چەشمەگۆڵ“ بووە.

لەلایەکی دیکەوە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەریکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی بەخشی وەزینەی سەردەشت بە ناوی ”مەحیەدین ڕەحیمی“ لە ناوچە سنوورییەکانی بێوران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە