برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکان

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

٧ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٥٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی (٦ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٩) هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەست و نزیکی ئاوایی بەیتووش، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا، کۆڵەبرێكی خەڵکی ئاوایی بێورانی سەردەشت بە ناوی حامید بیران بە تووندی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانیەوە ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە و  ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٩٧ی هەتاوی) (٢٠ مارسی ٢٠١٨ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٩)، لانیکەم ٢٥٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتەوە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٧٥ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و ١٨٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە