برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:٥٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “وەلی ڕوستەمی” خەڵکی گوندی “پوشت کوڕ”ی سەلاسی باوەجانی ڕاگەینداروە.

وەلی ڕوستەمی دەستی چەپی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە