برینداربوونی کۆڵبەرێکی ١٤ ساڵە لە بەرزاییەکانی نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی مێرمندای کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی نەوسوود کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.

١٩ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢٠:٠١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی نەوسوود کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە. 
 

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠( ٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی " مانی هاشمی" تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە. 
 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە، ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە بە هۆی هەڵاتن لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران تووشی ئەو رووداوە بوو و سەر و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە. مانی هاشمی ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی پاوە لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە. 
 

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە مانی بە مەبەستی کڕینی موبایلی زیرەک بۆ خوێندنی ئانلاین، خەریکی کۆڵبەری بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە