برینداربوونی کۆڵبەرێکی چالدێران و کوژرانی چەندین سەر ئەسبی کۆڵبەران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی چالدێران و کوژرانی چەندین سەر ئەسبی کۆڵبەران

15:20 - 20 May 2019

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری چالدێرا کاروانی کۆڵبەڕانیان داوەتە بەر دەسرێژی گوللە و سەڕەڕایی برینداربوونی کۆڵبەرێک، چەند سەر ئەسبی کۆڵبەرانێش کوژاوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٨ی مەی ٢٠١٩) هێزەچ ەکدارەکانی ئێران لە سنوری چاڵدێران، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە “حەمید حوسێن نەژاد” ڕاگەیەندراوە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ماکۆ گوازراوەتەوە.

هاوکات ئەو هێزە چەکدارانە چەند سەر ئەسبی کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەسترێژ.