برینداربوونی کۆڵبەڕێک لە ماکۆ و کوشتنی چەندی ئەسبی کۆڵبەران لە سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و تەقەی ئەو هێزانە لە کۆڵبەران و کاسبکارانی سەردەشت

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٧:٢٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و تەقەی ئەو هێزانە لە کۆڵبەران و کاسبکارانی سەردەشت بووە هۆی کوشتنی چەندین سەر ئەسبی کاسبکاران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١ی فێبریەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی ئاواجیقی ماکۆ تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بە ناوی ”ئەکبەر محەمەدلوو“ کوڕی جەمشیدی لاقی پێکراوە و بریندار بووە.

لەلایەکی دیکەوە و ئێوارەی هەمان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی بێتووشی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کاسبکار و کۆڵبەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی ئەو دەستڕێژەوە ٥ سەر ئەسبی کۆڵبەران کوژراوە و ١٥ سەر ئەسبی دیکەش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە