برینداربوونی ئەندازیارێکی کۆڵبەر لە سنوورەکانی هەورامان

هەنگاو: کۆڵبەرێک کە خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری بیناسازییە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوو.

٣١ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٨:٢٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک کە خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری بیناسازییە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی ڕەزاو سەر بە سەوڵاوا لە کاتی کۆڵبەری لە ملەی تەتە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”کاوە عەبدی“ تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندووە کە بڕوانامەی ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی ئیلام وەرگرتووە و مەچەکی پای شکاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاوە عەبدی لەکاتی هەلهاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکان بەربووەتەوە و لاقی شکاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە