بریندارکرانی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، سەقز و بانە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێڕانەوە بریندار کراون.

١٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٥:١١


هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، سەقز و بانە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێڕانەوە بریندار کراون.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی سەقز بە ناوی " محەممەد رۆستەمی" لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە کەوتۆتە بەر کوتان و لێدان و لاق و سەری بە سەختی بریندار بووە.


لە لایەکی دیکەوە رۆژی چوارشەممە، ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠( ٣ی ژوئێنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پاسگای " هانی گەرمەڵە"ی سەر بە نەوسوود، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژ و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی " هێمن موزەفەری" بە سەختی بریندار بووە.


هەروەها رۆژی پێنجشەممە، ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی " عەلی مەعارفی" بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لاقی بریندار کراوە.

 

وێنەی سەری شکاوی محەمەد ڕوستەمی


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە