بریندر بوونی کاسبکارێکی دیکە لە سەردەشت

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٢:٠٦

 

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی ”قەڵا ڕەش“ی سەردەشت تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد کردووە و برینداریان کردووە.

ناسنامەی ئەو کاسبکارە ”سادر باپیری“ کوڕی مەحموود ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.

ناوبراو بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ و بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت تەقەی لێکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە