بنکەی کۆمەلەی زەحمەتکێشان بە ئار پی جی کرایە ئامانج

بنکەی کۆمەلەی زەحمەتکێشان بە ئار پی جی کرایە ئامانج

15:01 - 25 September 2020

 

هەنگاو: بنکەی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣٠ خولەکی ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٥ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بنکەی سەرەکی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر جاددەی سلێمانی بۆ قەرەداخ بە چەکی نیوە قورسی ئار پی جی لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

ئارام مودەڕسی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی سکرتاریەتی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو هێرشە زیانی گیانی و ماڵی نەبووە و تەنیا ئاگرکەوتنەوەی لیکەوتووەتەوە کە ئەویش کۆنترۆڵ کراوە.

بە وتەی  ناوبراو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان جوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ ئورگانە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لە سەر ئەو هێرشە دەست پێکردووە.