به‌ تیزاو هێرش كرایه‌ سه‌ر منداڵێكی ١١ ساڵان

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵی خەڵکی ئیسلام ئاوای کرماشان لەلایەن دوو گەنجی ئەو شارەوە بە تیزاو هێرشی کرایە سەر.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٤:٣٩


هەنگاو: منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵی خەڵکی ئیسلام ئاوای کرماشان لەلایەن دوو گەنجی ئەو شارەوە بە تیزاو هێرشی کرایە سەر.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە (٢٧ خاکەلێوه‌ی ٢٧١٨\ ئاوریلی ٢٠١٨) لە پێش قوتابخانەیەکی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژ ئاوا سەربە پارێزگای کرماشان، دوو گەنجی ١٥ و ٢٠ ساڵان بە تیزاو هێرشیاتن کردووتە سەر منداڵێکی ١١ ساڵان.
ئەم قوتابیە لەبەشی راستی دەموچاو و پشتیەوە بریندار بووە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکان کراوە.
موحەممەد ڕەزا ئاموویی بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی و ئینتیزامیی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاندوە کە یەکێک لە تاوانبارەکان دەستبەسەر و یەکێکی دیکەیان هەڵهاتووە.
ناوبراو هەروەها وتی کە تاوانباران کێشەی شه‌خسییان لەگەڵ قوربانی هەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە