بڕیار کاوە بەمەرج ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان کە دوای تێپەڕاندنی نیوە سزای بەندکرانەکەی، بەمەرج ئازاد کرا.

٣ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان کە دوای تێپەڕاندنی نیوە سزای بەندکرانەکەی، بەمەرج ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، بڕیار کاوە، بەندکراوی سیاسی خەڵکی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای تێپەڕاندنی ١١ مانگ لە سزای دوو ساڵەی بەندکرانەکەی، بەمەرج لە بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان ئازاد کرا. 


بڕیار کاوە تەمەن ٢٧ ساڵ، کۆتایی مانگی ڕەزبەری ٢٧١٨ (ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ (مارسی ٢٠١٩) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ”پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا. ئەو سزایە دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە  ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٠)،بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان ناساند،

بڕیار کاوە  پێشتر و کاتێک کە تەنیا تەمەنی ١٦ ساڵ بوو، بە هەمان تۆمەت ماوەی یەک ساڵ بەندکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە