بڕیاری دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی نییەر درێژ کرایەوە

هەنگاو: بڕیاری دەستبەسەر کردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە کە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ

١١ بەفرانبار ٢٧٢١، ٠٩:٥٥

 

هەنگاو: بڕیاری دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە کە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، درێژ کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیاری دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی سەیوان مینبەری، ئارەش مینبەری، زانیار مینبەری و میلاد مینبەری بۆ جاری دووهەم و بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کراوەتەوە.

ئەم چوار هاووڵاتییە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢١( لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەم چوار کەسە، ئەوان هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم چوار کەسە بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراون و لەکاتی دەستبەسەر کران هێزە ئەمنییەکان ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە