بۆ ئازادی دوو بەندکراوی سیاسی داوای بارمتەی ٦ میلیارد تمەنی کراوە

هەنگاو: بۆ ئازادیی کاتی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە ماوەی ساڵێکە لە بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگیراون، داوای بارمتەیەکی زۆر کراوە.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٤:٤٢


هەنگاو: بۆ ئازادیی کاتی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە ماوەی ساڵێکە لە بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگیراون، داوای بارمتەیەکی زۆر کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان بە ناوەکان ”هەژار عەباسی“ خەڵکی گوگجەلی و ”مەنسوور شارەبان“ خەڵکی ئیبراهیم ئاوا، ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا نە دادگایی کراون و نە مافی مرەخەسییان پێدراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، دەزگای دادوەریی بۆ ئازادی هەر کام لەو دوو بەندکراوە داوای یڕی ٦ میلیارد تمەن بارمتەی کردووە کە هەتا ئێستا بنەماڵەکانیان نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن.


ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون، ئەوان ٤ ساڵ پێشیس هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوون کە دوای دوو مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە، بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە