بۆ ئازادی چەند ڕۆژەی بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز داوای بارمتەی یەک میلیاردی کراوە

هەنگاو: سەردۆزگەری شاری سەقز بە داواکردنی بڕی یەک میلیارد تمەن بارمتە بە مەبەستی ئازادی چەند ڕۆژەی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شا.

٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٣:١٤

 

هەنگاو: سەردۆزگەری شاری سەقز بە داواکردنی بڕی یەک میلیارد تمەن بارمتە بە مەبەستی ئازادی چەند ڕۆژەی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە، پێشی بە مرەخەسی ناوبراو گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیار بوو کە ڕۆژی چوارشەممە (٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢٣ی ژانویەی ٢٠١٩)، ئیقباڵ زارعی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی شاری سەقز ڕاگیراوە، دوای ٣٠ مانگ بەندکران بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لە مافی مرەخەسی کەڵک وەر بگرێت.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی زارعی لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: “سەردۆزگەری سەقز بۆ مرەخەسی چەند ڕۆژەی ئیقباڵ داوای یەک میلیارد تمەن بارمتەی کردووە و لەو ڕووەوە کە بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن، ناوبراو نەیتوانیوە کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لە بەندیخانە بێتە دەرەوە.”

ئیقباڵ زارعی تەمەن ۳۳ ساڵ و خێزاندارە، کە مانگی پووشپەڕی ٢٧١٦  (٢٠١٦)  لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێرانن، ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئیقباڵ زارعی خەڵکی گوندی خۆشەدەرەی شاری سەقزە و لە هاوینی ٢٠١٦وە هەتا ئێستا لە بەندیخانەی سەقز ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە