بۆکان/ هاووڵاتییەک دەستبەسەر و بەندکراوێک ئازاد کرا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هونەرمەندێکی خەڵکی ئەو

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٠٦


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هونەرمەندێکی خەڵکی ئەو شارەش کە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لاوێکی خەڵکی گوندی ”ئاڵی گەند“ی ئەو شارەیان بە ناوی ”فواد محەمەدپوور“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بێ نیشان دانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ماڵەکەشی لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێندراوە.


لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، عەبدوڵڵا چاوەشی، هونەمەندی خەڵکی گوندی حاجی لکی بۆکان دوای ٣٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.


ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە