بیرهەڵکەنێک لە ئورمیە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی ئورمیەیی لە کاتی کار و هەڵکەندنی بیری ئاو، بە هۆی گازگورتوویەوە گیانی لەدەست دا.

٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٢٢

 

هەنگاو: کرێکارێکی ئورمیەیی لە کاتی کار و هەڵکەندنی بیری ئاو، بە هۆی گازگورتوویەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” و بە پشت بەستن بە هەواڵدەریی ئیلنا، ڕۆژی یەکشەممە (٧ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٢٩ ژوئیە ٢٠١٨)، کرێکارێک لە کاتی کارکردن و هەلکەندنی بیری ئاو لە قووڵایی ٢٥ مەتری لە بلواری شیخ شلتوت ئورمیە، گیانی لەدەست دا.

ناسنامەی ئەو کرێکارە ژە بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لە دەست داوە هێشتا ئاشکرا نەبووە.

ئەو کرێکارە لە کاتێکدا کە خەریکی هەڵکەدنی بیری ئاو بووە، بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لەدەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە