بێ ڕێزی بە سێ بەندکراوی مەزهەبی کورد و تاشینی سەر و سمێڵیان

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی ئیلام بێ ڕێزییان بە سێ بەندکراوی کورد کردووە و سەر و سمێلیانیان تاشیوە.

٢٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٨:٢٢

 

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی ئیلام بێ ڕێزییان بە سێ بەندکراوی کورد کردووە و سەر و سمێلیانیان تاشیوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام بێ ڕێزییان بە سێ دەروێشی گونابادی خەڵکی ئیلام کردووە و سەر و سمێڵی ئەو سێ دەروێشەیان کە لای ئەوان پیرۆزە، تاشیوە.

ئەو سێ بەندکراوە بەناوەکانی ئەمین عەلیزادە، جەلال موسوی و نەعمەتوڵڵا گونابادی دوای ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە بێڕێزییان پێ کراوە، بۆ بەندی تایبەت  بە بکوژەکان و لاوان گوازراونەتەوە و چارەنووسی جەلال موسەوی نادیارە.

ئەو سێ دەروێشە کوردە لە هەبوونی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان و هەروەها هەبوونی تەلەفوون لە ناو بەندیخانە بێبەش کراون.

ئەو سێ کەسە ڕۆژی هەینی (٨ی پووشپەڕی ٩٧ / ٢٩ی ژوئیەی ٢٠١٨)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە