بێسەروشوێن بوونی ڕۆژنامەنووسی کورد، ئەفشین غوڵامی لەدوای هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی

ئەفشین غوڵامی، بەڕێوەبەر و سەرنووسەری مانگنامەی "تفکر انتقادی" (بیری ڕەخنەیی) نزیک بە یەک مانگە کە بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنو.

١٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢٣:٤٦


هەنگاو؛ سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

ئەفشین غوڵامی، بەڕێوەبەر و سەرنووسەری مانگنامەی "تفکر انتقادی" (بیری ڕەخنەیی) نزیک بە یەک مانگە کە بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە حکومەتییەکان بەمەبەستی ڕفاندنی ئەفشین غوڵامی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاباد، هێرشییان کردووەتە سەر ماڵەکەی، بەڵام نەیانتوانیوە دەستبەسەر بکەن.

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەفشین غوڵامی، ناوبراو توانیویەتی ئەو شەوە لە دەستی هێزی حکومەتییەکان ڕابکات، بەڵام هەر لەو کاتەوە هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە لەبەردەستدا نییە و لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی نەگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەی ئەفشین.


ئەفشین غوڵامی، خێزاندار، خەڵکی شاباد و نیشتەجێی شاری بۆکانە و خەریکی کاری ڕۆژنامەوانییە.


مانگنامەی "تفکر انتقادی" بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە سەرتاسەری ئێراندا چاپ و بڵاو دەبێتەوە و دەپرژێتە سەر بابەتەکانی ڕۆژانە لە ڕێگای لێکۆڵینەوەی زانستی و ڕەخنەگرانە.

مانگی ڕەزبەری ٢٧١٩ یەکەمین ژمارەی ئەو مانگنامەیە لە دووتوێی ١٠٨ لاپەڕەدا بڵاوبوویەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە