بێهزاد تەڵایی سزای ١٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەب

٢ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٢:٣٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بێهزاد تەڵایی، هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٣ ساڵ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

بێهزاد تەڵایی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی ئەنبێ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕێ ئورمیە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای سێ حەوتوو بەندکران بۆ بەندی تەلاش لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ١٣٩٩ (٢١ی دێسامبری ٢٠٢٠) دوای سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بێهزاد تەڵایی دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان سزای ١٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە