بێهزاد شەهسەوار بەندکراوی سیاسی کورد ئازاد کرا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بێهزاد شەهسەوار بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئورمیە دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کراوە.

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٥٩

 

هەنگاو: چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بێهزاد شەهسەوار بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئورمیە دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کراوە.

بێهزاد شەهسەوار خەڵکی گوندی «دزەی مەرگەوەڕ» سەر بە شاری ئورمیە بەفرانبای ساڵی ٢٧١٨ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ خزمێکیان بە ناوی سیامەند شەهسەوار لە خاڵی سنووری تەمەرچین (حاجی عومەران) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرانەوە. ئەم دوو کەسە دوای مانگێک ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە مانگی بانەمەڕی ٢٧١٩ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی «ئەندامەتی و هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا و هەتا ڕاگەیاندنی بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

ئەو سزایە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

بێهزاد (شێرزاد) شەهسەوار مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٠ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا و هەتا کاتی ئازادی هەر لەو بەندیخانەیە ڕاگیرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە