بێهزاد ئەدوایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەوڵاوا بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٣:٢٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەوڵاوا بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠  (١٣ی مارسی ٢٠٢١)، بێهزاد ئەدوایی دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگایی کردنی، ئازاد کرا.

بێهزاد ئەوایی خەڵکی گوندی سلێنی سەوڵاوا ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەممە (٢٣ی فێوریە) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان گوازرابوویەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانیان خستووەتە پاڵ ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە